image


پەیامی کورد... باری نائاسایی تایبەت بە عێراقی لە لایەن ئەمریکاوە درێژ کرایەوە

جۆ بایدن، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، باری نائاسایی نیشتمانی، تایبەت بە عێراق و سووریای بۆ ماوەی ساڵێک درێژ کردەوە.

لەو بارەیەوە، کۆشکی سپیی ئەمریکا لە بەیاننامەیکدا ئاشکرای کرد: سەرۆکی ئەمریکا، جۆ بایدن، بە پشتبەستن بە فەرمانێکی جێبەجێکردن کە ساڵی ٢٠٠٣ دەرچووە، بڕیاری داوە باری نائاسایی نیشتمانی، تایبەت بە عێراق بۆ ماوەی ساڵێکی تەواو درێژ بکاتەوە کە لە ٢٢ی ئەم مانگەدا کۆتایی پێ دەهات.

هەر لە بەیاننامەکەی کۆشکی سپیدا هاتووە، بایدن باری نائاسایی نیشتمانی، تایبەت بە سووریاشی بۆ ماوەی ساڵێک درێژ کردووەتەوە کە لە ساڵی ٢٠٠٤ ڕاگەیەنراوە و ١١ی ئەم مانگە کۆتایی پێ دەهات.

سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاندووە، ئەمریکا جارێکی دیکە چاوەڕوانی ئەو گۆڕانکاری و پێشهاتە سیاسییانە دەبێت کە لەلایەن سووریاوە دەگیرێتەبەر بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئەو هەڕەشانەی بەرەنگاری ئاسایشی نیشتمانیی ئەمریکا دەبنەوە. ئەو کات ئەمریکا بڕیار دەدات و ئەو حاڵەتی باری نائاسایییە کۆتایی پێ دەهێنێت، یان بەردەوام دەبێت.