image

پەیامی کورد      ...    واشینتۆن فری بەیکن  : دەوڵەتی بایدن بە شێوەی شاراوە و نهێنی بەشێکی بەرچاو لە گەمارۆوەکانی ئێرانی هەڵوەشاندووەتەوە

واشینتۆن فری بەیکن ڕایگەیاندووە دەوڵەتی جۆ بایدن لە ئاستانەی ووتووێژە ئەمییەکان لە ڤییەننا بەشێکی بەرچاو لە گەمارۆوەکانی سەر ئێرانی بە شێوەی شاراوە و بهێنی هەڵوەشاندووەتەوە .

بە پێی ڕاپۆرتێک واشینتۆن فری بەیکن نووسی : ڕاگەێندراوێک کە دەوڵەتی ئەمریکا بە کۆنگرەی ئەم ووڵاتە نیشان دەدات کە دەوڵەتی جۆ بایدن پێش دەستپێکردنی ووتووێژەکانی زیندوو کردنەوەی بەرجام لە ڤییەننا بە شێوەی شاراوە و نهێنی بەشێک لە گەمارۆوەکانی ئێرانی هەڵوەشاندووەتەوە تاکوو ئەم ووڵاتە بتوانێت کارەبای خۆی بە ووڵاتی عێراق بفرۆشێت ، وا پێ دەچێت ئەم هەنگاوە بۆ نیشان دانی نییەت باشی ئەمریکا لە دەستپێکی ووتووێژەکانی ڤییەننا دا ئەنجام دراوە .

بەرواری ڕاگەێندراوی ئاماژەپێکراو بۆ ڕۆژی ١٩ی نۆڤەمبەر دەگەڕێتەوە بەڵام دەوڵەتی بایدن ئەوەی لە بەرواری ٢٩ی نۆڤەمبەر بە واتا ڕۆژی دەستپێکردنی ووتووێژە ئەمییەکەی لەگەڵ ئێران بە کۆنگرە ڕادەست کردووە .

ئەم بەڵگەنامەی ئێزنە بە دەوڵەتی ئێران ڕێگا دەدات بە بێ ئەوەی کە نیگەرانی تووندتر بوونی سزاکان بێت بۆ ماوەی ١٢٠ ڕۆژی دیکە کارەبا بە ووڵاتی عێراق بفرۆشێت . هەرچەندە دەوڵەتی ترامپ لەگەڵ دوژمنی بەناوبانگی خۆی لە دژی ئێران یش چەندین جار شانسی لێبووردنی بۆ بەشداربوونی عێراق لە کارەبای ئێران پێ بەخشرا بەڵام ماوەی ئەو شانسە هیچ کات ١٢٠ ڕۆژ نەبووە . وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا دەستەبەرکردنی و فەراهەم کردنی کارەبای عێراقی لە لایەن ئێران ەوە بە قازانج و بەژەوەندی ئەمنییەتی نیشتیمانی و نەتەوەیی ویلایەتەیەکگرتووەکان دەزانێت .