image

پەیامی کورد    ...    جێگرەکەی قاسم سلێمانی " ئیسماعیل قائانی " جارێکی دیکە بەپەلە دەگاتە عێراق

سەرچاوە میدیاییەکانی عێراق ڕایانگەیاند ئەمڕۆ یەکشەممە ئیسماعیل قائانی فەرماندەی هێزی قودسی سوپای پاسداران سەردانی نەجەف ی کردووە . لەم سەردانەدا سەرەتا سەردانی زیارەتی مەرقەدی عەلی ئیمامی یەکەمی شیعەکانی کردووە و دواتر چووەتە سەردانی گۆڕی ئەبوو مەهدی مۆهەندیس هەروەها ، میدیاكان ئاشكرایانكردووە، بڕیاره‌ ئه‌مڕۆ قائانى له‌گه‌ڵ سه‌ركرده‌كانى چێوه‌ى هه‌ماهه‌نگی ‏شیعه‌كان دوایین پێشهاته‌كان تاوتوێ بكات. ‏

هه‌ر به‌پێی زانیاریی میدیا‌كان، قائانى له‌لایه‌ك هه‌وڵی نزیككردنه‌وه‌ى سه‌ركرده‌ شیعه‌كان ‏ده‌دات، له‌لایه‌كى دیكه‌شه‌وه‌ پێكهێنانى حكوومه‌ت و هه‌نگاوه‌كانى داهاتوو له‌گه‌ڵ چێوه‌ى ‏هه‌ماهه‌نگی تاوتوێ ده‌كات.‏

قائانی لە نەجەف سەردانی مەزاری موحەمەد سادق سەدر، باوكی موقتەدا سەدری كردووە، ‏بەڵام دیار نییە سەردانی خودی موقتەدا سەدری كردبێت، یان نا، بەو پێیەی قائانی لە ‏نەجەف بووە و بارەگای سەرەكی ڕێبەرەكەی ڕەوتی سەدریش هەر لە نەجەفە.‏