image


پەیامی کورد... بەهۆی لافاوەوە لە ئەفغانستان ١٣ کەس گیانیانلەدەستدا

ماوەی چەند رۆژێکە لافاو چەند ویلایەتێکی ئەفغانستانی گرتووەتەوە و تا ئێستاش بەهۆی لافاوەوە ١٣ کەس گیانیانلەدەستداوە.

میدیاکانی ئەفغانستان بڵاویانکردەوە، ماوەی چەند رۆژێکە لافاو چەند ویلایەتێکی ئەفغانستانی گرتووەتەوە و تا ئێستاش بەهۆی لافاوەکانەوە ١٣ کەس گیانیانلەدەستداوە و هەشت کەسیش بریندار بوون.

وتەبێژی وەزارەتی کارەساتە سروشتییەکانی ئەفغانستان بە میدیاکانی وڵاتەکەی راگەیاند، لافاوەکە زیاتر لە نۆ ویلایەتی گرتووتەوە، لە هەندێک ناوچەش رێگا سەرەکیەکان و تۆڕەکانی دابەش کردنی ئاو خاپووربوون.

ئەوەشی خستەڕوو، لافاوەکە زیانی بە زیاتر لە سێ هەزار دۆنم زەوی کشتوکاڵی و نزیکەی ٦٠ خانوو گەیاندووە.