image


پەیامی کورد... بەغدا ٢٠٠ ملیار دینارەکەی هەرێمی کوردستانی ڕەوانە کرد

٢٠٠ ملیار دینارەکەی بەغدا خرایە سەر هەژماری وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان.

بەگوێرەی زانیارییەکان، وەزارەتی دارایی عێراق ئەمڕۆ ٢٠٠ ملیار دینارەکەی هەرێمی خستووەتە سەر هەژماری بانکیی وەزارەتی دارایی هەرێم.

باسی لەوەشکرد، پارەکە بۆ تەواوکاری مووچەی مانگی نیسانی فەرمانبەران خەرج دەکرێت.

حکومەتی هەرێم، بەپێی ڕێککەوتنێکی لەگەڵ حکومەتی ناوەندی مانگانە ٢٠٠ ملیار دینار بۆ تەواوکاری مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان ڕەوانە دەکات.