image


پەیامی کورد … بایدن ژنێک بۆ باڵیۆزى ئەمەریکا لەعێراق کاندید دەکات

کۆشکى سپى ئاشکرایکرد، جۆ بایدن سەرۆکى ئەمەریکا کەسى نوێ بۆ باڵیۆزخانەکانى وڵاتەکەى کاندید دەکات لەناویاندا عێراق

بەپێی ڕاپۆرتی میدیاکانى ئەمەریکا، لەناو ئەو کەسانەدا کە بایدن کاندیدیان دەکات ئلینا ئیل رومانوفسكی بوونى هەیە بۆ وەرگرتنى پۆستى باڵیۆزى ئەمەریکا لەعێراق

رومانوفسكى لە ئێستادا باڵیۆزى ئەمەریکایە لە کوەیت و پێشتر جێگرى هەماهەنگیکارى رێکخەرى بەرەنگاربوونەوەى تیرۆر بووە لە وەزارەتى دەرەوە.

رومانوفسكى  نزیکەى 40 ساڵ خزمەتى هەیە لەئاژانسە جیاجیاکانى ئەمەریکا