
پەیامی کورد ... بە پێی بڕیارێکی گرینگ چەند وەزیرێکی کابینەکەی سوودانی لە کارەکانیان دوور دەخرێنەوە و کەسانی دیکە دەبنە جێگرەوەیان
سه‌ركرده‌یه‌كی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی رایگه‌یاند، موحه‌مه‌د شیاع سوودانی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق و په‌رله‌مان ده‌یانه‌وێت چوار وه‌زیری كابینه‌ی نوێ له ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژی داهاتوودا له‌پۆسته‌كانیان دووربخه‌نه‌وه و كه‌سانی دیكه بخه‌نه شوێنه‌كانیان.
سائر موخەیف جبووری سه‌ركرده له چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی ڕایگەیاند : "شكستی هه‌ندێك وه‌زیر هه‌یه ده‌ستنیشان كراوه كه له ڕۆژانی پێشوودا سه‌ركه‌وتوو نه‌بوون له به‌ڕێوه‌بردنی وه‌زاره‌ته‌كانیان، بۆیه پێویست به‌وه‌ده‌كات بگۆڕدرێن و كه‌سانی دیكه بخرێته شوێنه‌كانیان هه‌نگاوی یه‌كه‌میش هه‌روا ده‌بێت و حكوومه‌ت ئاماده‌كارییه‌كانی ده‌ستپێكردوه".
باسی له‌وه‌ش كردووه، "گۆڕانكارییه‌كه ده‌توانێت كاریگه‌ری له‌سه‌ر به‌ڕێوه‌به‌ره گشتییه‌كانی هه‌مان ئه‌و وه‌زاره‌تانه هه‌بێت، چوونكه ئه‌وان پایه‌ی وه‌زاره‌تن، به‌شێك له پرۆسه‌ی كه‌مته‌رخه‌میش به‌هۆی ئه‌وانه‌وه‌یه".
ئه‌و سه‌ركرده‌یه‌ی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی به‌بێ ئه‌وه‌ی ناوی ئه‌و چوار وه‌زیره ئاشكرا بكات ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، "هه‌ماهه‌نگی یه‌كه له‌لایه‌ن موحه‌مه‌د شیاع سوودانی سه‌رۆك وه‌زیران و په‌رله‌مانیش كراوه تا چوار وه‌زیره‌كه دووربخرێنه‌وه و چوار كه‌سی دیكه بخرێته شوێنه‌كانیان".