image


پەیامی کورد … عێراق/ ئەو فەرمانبەرانەی کە ڤاکسینیان وەر نەگرتووە ڕێگا بە دوامیان نادرێت

 

وەزارەتی ناوخۆی عێراق ڕایگەیاند چیتر رێگە نادرێت كارمەندانی فەرمانگە قەرەباڵغەكان دەوام بكەن، ئەگەر ڤاكسینی كۆرۆنایان وەرنەگرتبێت.

 

لەمبارەیەوە لیوا خالید میحنا وتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی عێراق لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاندووە: لیژنەی باڵای تەندروستی و سەلامەتی بڕیاری داوە بەوەی كە رێگە بە سەردانی هاوڵاتیان نەدرێت بۆ ئەو فەرمانگانەی قەرەباڵغن و سەردانیكەریان زۆرە ئەگەر رێوشوێنی تەندروستی پێویست نەگیرابێتە بەر.

 

ناوبراو ئاماژەی بەوەشكردووە: هەروەها رێگە بە فەرمانبەران نادرێت لە بەرواری 20ی نیسانەوە دەوام بكەن تا ئەو كاتە ڤاكسین وەرنەگرن.

 

وتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی عێراق ئەوەشی خستۆتەروو: تیمە تەندروستیەكانی وەزارەتی تەندروستی دەستیان كردوە بە رێوشوێنەكان بۆ دابەشكردنی ڤاكسین بەسەر ئەو چینانەی دەیانگرێتەوە، بە پلەی یەكەم هێزە ئەمنیەكان بەتایبەتی ئەوانەی پەیوەندی راستەوخۆیان لەگەڵ هاوڵاتیان هەیە لە فەرمانگە خزمەتگوزاریەكاندا و هێزە ئەمنیەكان لە بازگە و خاڵەكانی پشكنین.