پەیامی کورد ... عێراق و فەڕەنسا چەند بابەت و ڕێکەوتنی گرینگیان واژوو کرد
موحەمەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی فەرەنسا، ئێوارەی پێنجشەممە، لەگەڵ هاوتا فەرەنسییەکەی، ئەلیزابێس بۆرن کۆبووەوە، پاش ئەوەی بە سەردانێکی فەرمی یەک ڕۆژە گەیشتە فەرەنسا.
لە بەیاننامەیەکی حکومەتی عێراقدا هاتووە، "لە کۆبوونەوەکەدا پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی نێوان هەردوولا تاوتوێکراوە، پەرەپێدانی هاوکاری هاوبەش لە بوارەکانی ووزە و نەوت و وەبەرهێنانی گازی پاک باسیانکراوە، هەروەها پتەوکردنی هاریکاری لە بوارەکانی گواستنەوە و ڕۆشنبیری، پاراستنی ئاسەوار قسەیان لەبارەوە کراوە."
لە کۆبوونەوەکەدا وەزیرانی دەرەوە، نەوت، پیشەسازی، کانزاکان، و ڕۆشنبیری لە وەفدەکەی سوودانی دا بەشداربوون، جگە لە سەرۆکی دەستەی دەستپاکی و سەرۆکی شارەوانی بەغدا.
دوای کۆبوونەوەکە، یاداشتێکی لێکتێگەیشتن لەبارەی ڕاگەیاندنی نیەت پاکی سەبارەت بە ئاسەوارەکانی نێوان عێراق و فەرەنسا، لەلایەن عێراقەوە وەزیری ڕۆشنبیری و گەشتوگوزار و لایەنی فەرەنسی وەزیری ڕۆشنبیری واژوویان کرد، لەبارەی نۆژەنکردنەوەی نەخۆشخانەی شەنگال وەزیری دەرەوەی عێراق و وەزیری گواستنەوەی ووزەی فەرەنسا، یداشتێکی هاوبەشیان واژوو کرد.