
پەیامی کورد... بەهای دۆلار ڕووی لەدابەزین كرد
هەرچەندە بڕیاربوو لە عێراق و هەرێمی كوردستان بەهای دۆلار لەبەرانبەر دیناری عێراقی ڕووی لەدابەزین بكات و باس لەوەدەكرا كە بانكی ناوەندی رێكاری نوێ دەگرێتەبەر، بەڵام تاوەكو ئێستا بەهای دۆلار بەرزە.
نیوەڕۆی ئەمڕۆ لە بازاڕەكانی هەرێمی كوردستاندا، لە نوسینگەكانی ئاڵوگۆڕی دراو، 100 دۆلاری ئەمریكی لە بەرانبەر 155 هەزارو 750 دینار مامەڵەی پێوەدەكرێت و بەهاكەی لەچاو سەرلەبەیانی ئەمڕۆ كەمێك ڕووی لەدابەزینەو هێشتا جیاوازییەكی زۆر لەنرخی فەرمی و نرخی نوسینگەكانی ئاڵوگۆڕی دراو هەیە.
جێگەی باسە، بەردەوام بانكی ناوەندی بەڵێنی دابەزینی بەهای دۆلار لە بازاڕدا بۆ نزیك لە نرخی فەرمی دەدات و تا ئێستا پێچەوانەی بەڵێنەكانی هاتۆتەدی و نرخی دۆلار لە بازاڕدا جیاوازییەكی زۆری لەگەڵ نرخی فەرمی هەیە.