کۆبوونەوەی بەرپرسانی ئەمریکا و کۆریای باکوور هەڵوەشێندرایەوە
پاش ئەوەی به‌مه‌به‌ستی به‌شداریكردن له‌رێوڕەسمی كردنه‌وه‌ی ئۆڵۆمپیادی زستانه له كۆریای باشووره، جێگری سه‌رۆكی ئه‌مریكا سەردانی ئەو وڵاتەی کرد، بڕیار بوو کە لەگەڵ بەرپرسانی کۆریای باکووردا کۆببێتەوە، بەڵام له‌دوایین ساتدا كۆبوونه‌وه‌کە هه‌ڵوه‌شێندرایەوە.
مایك بێنس جێگری سه‌رۆكی ئه‌مریكا، كه بۆ به‌شداریكردن له‌رێوڕەسمی كردنه‌وه‌ی ئۆڵۆمپیادی زستانه له‌كۆریای باشووره، رایگەیاندووە، كه پلانی كۆبوونه‌وه‌ی هه‌بووه له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی كۆریای باكوور، به‌ڵام له‌دوایین ساته‌كاندا له‌لایه‌ن پیۆنگیانگه‌وه کۆبوونەوەکە هه‌ڵوه‌شێندراوه‌ته‌وه.
لای خۆشیەوە لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا، هیزه‌ر ناوێرت وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا ئاماژەی بەوەکردووە، کە له‌میانی سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ كۆریای باشوور (ماک بێنس) ویستوویه‌تی هه‌لی قایلكردنی حکومەتی کۆریای باکوور به‌كاربهێنیت بۆ كۆتاییهێنان به به‌رنامه‌ی ئه‌تۆمی و مووشه‌كی بالیستی، به‌ڵام به‌رپرسانی كۆریای باكوور لەدواین ساتدا بڕیاریانداوە به‌شداری کۆبوونەوەکە لەگەڵ بێنس نەکەن.
وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، نیگه‌رانی خۆشی لەوە دەربڕی کە حکومەتی پیۆنگیانگ نه‌یویستووه ئه‌و هه‌له هه‌ڵبسه‌نگێنێت.