هێرشەکانی سەرعەفرین پەرەیان سەندووە
هاوکات لەگەڵ چوونی چەکدارە شیعەکان لە ژێر ناوی ئەرتەشی سووریا بۆعەفرین، تورکیا ڕێژەی پەلامار و هێرشەکانی خۆی زێدەتر کردووە.
بەپێی هەواڵی ڕۆیتەرز، تورکیا لە شەوی سێ شەممەوە، هێرشەکانی خۆی زیاتر پەرەپێداوە و سەرجەم دەڤەری عەفرینی بۆمباران کردووە.
“ ڕۆیتەرز_دەڵێ: "سەرەڕای ئەوەی کە چەکدارانی سەر بە ئەسەد چوونەتە ناو عەفرین، بەڵام لە هێرشەکانی تورکیا بۆ ئەم ناوچەیە کەم نەبووەتەوە".