داوایەکی دەمیرتاش بۆ ئازادکردنی رەتدەکرێتەوە

داوایەکی دەمیرتاش بۆ ئازادکردنی رەتدەکرێتەوە

بەوتەی بەرپرسانی پارتی دیموکراتی گەلان هەدەپە، دادگای تورکیا داوایەکی سەڵاحەدین دەمیرتاش ھاوسەرۆکی پێشووی پەرتەکەیانی بۆ ئازادکردنی رەتکردووەتەوە. 
بەرپرسانی پارتی دیموکراتی گەلان هەدەپە ئاشکرایانکردووە، کە دادگای تورکیا داوایەکی سەڵاحەدین دەمیرتاش ھاوسەرۆکی پێشووی هەدەپەی رەتکردووەتەوە، کە لە چواری تشرینی یەکەمی ساڵی (٢٠١٦)ەوە لەگەڵ ١٥ پەرلەمانتاری دیکەی پارتەکەیدا بەتۆمەتی تیرۆر دەستگیرکراوەو تائێستاش چەند جارێک دادگایی کراوە. 
ئاماژە بەوەشکراوە، کە چاوەڕوان دەکرێت لە (١١)ی مانگی نیسانی داھاتوو دانیشتنێکی دیکەی دادگایکردنی دەمیرتاش بەڕێوەبچێت.
ئەوەش لەکاتێکدایە، کە رۆژی چوارشەممەی هەفتەی رابردوو، سەڵاحەدین دەمیرتاش هاوسەرۆکی پێشووی هەدەپە، كە بەتۆمەتی ئەندامێتی پەكەكەو كەجەكە دەستگیركراوە، دوای (٤٦٠) رۆژ  بۆ یەکەم جار لەدادگا پارێزگاری لەخۆی کرد.