مووشەکە دوورهاوێژەکانی حووسییەکان دەستی بەسەردا گیرا

مووشەکە دوورهاوێژەکانی حووسییەکان دەستی بەسەردا گیرا

ئەرتەشی نیشتمانیی یەمەن، توانی کۆگایەکی مووشەکی دوورهاوێژی حووسییەکان ببینێتەوە و دەستیان بەسەردا بگرێت.

 

هەروەها کاتی ڕزگار کردنی شاری حەیس لە دەستی حووسییەکانی سەر بە ڕێژیمی ئێران، توانی دەست بەسەر کۆگای مووشەکەکانیان بگرێت.

 

ئەحمەد شەلی سەرلەشکەر ئەرتەشی نیشتمانیی یەمەن ڕایگەیاندووە: کە هێزەکانی توانیویانە پاش دەرکردنی حووسییەکان لە شاری حەیس، دەست بەسەر هەندێک لە مووشەکە دوورهاوێژەکانیان بگرن.

 

ناوبراو لە ماڵپەڕی تایبەتی خۆیدا لەو بارەوە نووسیویە تی : "ئەو مووشەکانە بریتی بوون لە ٦ مووشەکی ٥٠٠ کیلۆگرامی و ٥ مووشەکی ٢٠٠ کیلۆگرامی.

 

ووتەبێژی هاوپەیمانیەتی عەرەبی بۆ شەڕی یەمەن  , ڕۆژی دووشەممە ڕێکەوتی ١٢ی فوریەی ٢٠١٨ی زایینی، ڕایگەیاندبوو: "هەتاکو ئێستا میلیشیا حووسییەکانی سەر بە ڕێژیمی ئێران ٩٥ مووشەکی بالستیکییان بەرەو عەرەبستان هاویشتووە و زۆر جاریش تانکرەکانی گواستنەوەی سووتەمەنی و سامانە گشتییەکانی خەڵکی یەمەنیان کردووەتە ئامانج".