کەشناسی هەرێم پێشبینی لێزمەباران دەکات

کەشناسی هەرێم پێشبینی لێزمەباران دەکات

بەپێی پێشبینییەکانی كەشناسی هەرێمی کوردستان، سبەینێ شەممە لەسەرجەم ناوچەكانی باشوری كوردستان باران بارین بەلێزمە بەردەوام بێت.
لە راگەیندراوێکدا بەڕێوبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان بڵاویکردووەتەوە، کە لەئەنجامی بەردەوامبوونی نزمە پاڵەپەستۆی دەریای سوور، پێشبینی دەكەن، سبەینێ شەممە، ئاسمانی سەرجەم ناوچەكانی باشوری کوردستان هەوری باراناوی بێت بە درێژەی كاتەكان، لەگەڵ ئەگەری باران بارینی بەلێزمە.
کەشناسی هەرێم پێشبینیشیکردووە کە سبەینێ نزمترین پلەی گەرما لەشاری هەوڵێر (7) بەرزترین پلە (15) بێت، هاوکات لەسلێمانی نزمترین پلە (٧)و بەرزترین پلە (١٤) بێت، لەدهۆکیش نزمترین پ ولە (٥) بەرزترین (١٤) دەبێت، هەروەها لەشاری کەرکوکیش  نزمترین پلەی گەرما (٩) و بەرزترین پلەش (١٥) دەبێت.
سەبارەت بەخێرایی باش کەشناسی هەرێم پێشبینی کردووە، کەشەممە خێرایی با لەنێوان (١٠ بۆ ٢٠) كیلۆمەتر لە كاتژمێرێكدا دەبێت.