هێزەر ناوێرت: ئەمریکا لەبنیاتنانەوەی عێراقدا هاوكار دەبێت

هێزەر ناوێرت: ئەمریکا لەبنیاتنانەوەی عێراقدا هاوكار دەبێت

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا رایدەگەیەنێت، کە وڵاتەکەی لەبنیاتنانەوەی عێراقدا هاوكار دەبێت و خۆشحاڵی حکومەتی واشنتۆنشی دەربڕی کە لەکۆنگرەی ئاوەدانکردنەوەی عێراقدا هاوکاری ئەو وڵاتەی کردووە.
لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا هێزەر ناوێرت، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا  رایگەیاند، کە لەبری ئەوەی بە تریلیۆن دۆلار لەئاوەدانكردنەوەی عێراقدا خەرج بكەین، هانی وڵاتانی دیكە دەدەین هاوكار بن لە ئاوەدانكردنەوەی ئەو وڵاتەدا.
دەشڵێت، حکومەتی واشنتۆن خۆشحاڵە کە ئەمریکاو چەند وڵاتێک لەكۆنگرەی ئاوەدانكردنەوەی عێراقدا پارەیان بۆ ئاوەدانكردنەوەی ئەو وڵاتە تەرخانكرد.
جێی ئاماژەیە (١٢)ی ئەم مانگە كۆنگرەی ئاوەدانكردنەوەی عێراق لەوڵاتی كوێت  دەسی پێکردو ماوەی سێ رژی خایاند، حکومەتی عێراقیش بەتەمای ئەوەبوو لەو کۆنگرەیەدا بڕی (١٠٠) ملیۆن دۆلار هاوکاری بکرێت بۆ بنیاتنانەوەی ئەو شارو ناوچانەی بەهۆی شەڕی داعشەوە وێرانبوونە، بەڵام لەکۆنگرەیەکەی کوێتدا تەنها بڕی (٣٠) ملیار دۆلار بۆ عێراق كۆكرایەوە.