کڵیچکدار ئۆغلۆ: ئەردۆغان پەیوەندی لەگەڵ داعشدا هەیە

کڵیچکدار ئۆغلۆ: ئەردۆغان پەیوەندی لەگەڵ داعشدا هەیە

سەرۆکی پارتی گەلی کۆماری تورکیا رایگەیاندووە، کە رەجەب تەیب ئەردۆغان ترسنۆکترین کەسە لەمێژووی تورکیادا، جەختیشیکردووەتەوە، کە پەیوەندیی لەگەڵ رێکخراوی تیرۆریستی داعشدا ھەیە.

لەمیانی کۆبوونەوەی ھەفتانەی لەگەڵ پەرلەمانتارانی پارتەکەیدا، کەمال کڵیچکدار ئۆغلۆ، سەرۆکی پارتی گەلی کۆماری تورکیا (جەھەپە) ھێرشی توندی کردە سەر رەجەب تەیب ئەردۆغانی سەرۆک کۆماری تورکیاو رایگەیاند، کە ئەردۆغان ترسنۆکترین کەسایەتییە لە مێژووی تورکیادا کە لەگەڵ رێکخراوی تیرۆریستی داعشدا پەیوەندیی ھەیە و لەماوەی رابردووشدا هاوکاری ئەو رێکخراوەی کردووە.

کڵیچکدار ئۆغلۆ، دەشڵێت، دوای سەلماندنی ئەو تۆمەتانەی لەبارەی گەندەڵییەوە لەسەر ئەردۆغان و خێزانەکەی ھەبوون، پێویستە دەست لەکاربکیشێتەوە.