لە هێرشى سەر عەفرین ڤیدیۆى یاری کۆمپیوتەری بەکارهاتووە
بە پێی هەواڵی هەواڵنێری " فڕانس ٢٤" لە ڕاپۆرتێکدا کە بڵاویکردووتەوە تیایدا هاتووە "هەواڵدەرییەکانى تورکیا بۆ نیشاندانى هێرشەکانى تورکیا بۆ سەر عەفرین، لەبڕى بڵاوکردنەوەى وێنە و ڤیدیۆى ڕاستی، وێنە و ڤیدیۆى یارى کۆمپیوتەری بەکار هێناوە".
هەروەها لە هەواڵەکەى فڕانس ٢٤ دا هاتووە "وێنە و دەنگەکە بە شێوەیەک نیشان دراوە کە لە هێرشى ئاسمانى فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانى 'Drone' سوپاى تورکیا بۆ سەر عەفرین دەچێت، بەڵام ئەگەر کەمێک ورد ببیتەوە باش تێدەگەیت کە ڤیدیۆکە ڕاستەقینە نییە و لە ناو یاری کۆمپیوتەرى 'Arma 3'یە.