ئەڵمانیا نزیکەی (١٠) هەزار پەنابەر دیپۆرتی عێراق دەکاتەوە

ئەڵمانیا نزیکەی (١٠) هەزار پەنابەر دیپۆرتی عێراق دەکاتەوە

حکومەتی بەرلین بەنیازە لەرێگەی کردنەوەی دوو ناوەندی راوێژکاری، نزیکەی (١٠) ھەزار پەنابەر رەوانەی عێراقی رەوانەی وڵاتەکەیان بکاتەوە.
ئاژانسە هەواڵییەکانی ئەڵمانیا بڵاویانکردووەتەوە، کە بەرپرسانی حکومەتی بەرلین، بەنیازن لەرێگەی کردنەوەی دوو ناوەندی راوێژکاریی کۆچ لەشاری بەغدای پایتەختی عێراق و شاری ھەولێر لەهەرێمی کوردستان، نزیکەی (١٠) ھەزار پەنابەر رەوانەی عێراق بکاتەوە.
لەبارەی ئەو کارەی حکومەتی بەرلینەوە (گێرد مۆلەر) وەزیری گەشەپێدانی ئەڵمانیا دەڵێت، "کردنەوەی ئەو دوو ناوەندە لەبەغداو هەولێر، رێخۆشکەر دەبێت بۆ گەڕانەوەی پەنابەران بۆ عێراق و بڕیاریشە لەداھاتوویەکی نزیکدا ئەو ناوەندانە بکرێنەوە.
جێی ئاماژەیە ئەڵمانیا یەکێکە لەو وڵاتانەی کە زۆرترین پەنابەری عێراقی رووی لێکردووەو لەو وڵاتە داوای مافی پەنابەرێتیان کردووە، ژمارەیەکی زۆریشیان کەیسەکانیان لەلایەن ئەڵمانیاوە رەتکراوەتەوە.