image


پەیامی کورد... ئەندامێكی لیژنەی دارایی: لەسێ مانگدا، نرخی دۆلار لەباڕزدا دەگاتە نرخی فەرمی

ئەندامێكی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق ڕایدەگەیەنێت: لە ماوەی سێ مانگی داهاتوودا نرخی دۆلار دادەبەزێت و دەبێتە نرخی فەرمی.

موعین كازمی، ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند: لە ماوەی سێ مانگی داهاتوودا نرخی دۆلار دادەبەزێت و دەبێتە نرخی فەرمی و عێراق حەواڵەی دەرەكی كردوەتەوە بۆ هاوردەكردنی چەند كاڵایەكی پێویست لەلایەن بانكی ناوەندییەوە و ئەو پێداویستییانە نزیكەی 80%ی پێداویستییەكانی بازاڕەكانی ناوخۆی عێراق پڕدەكەنەوە و بە فەرمی ئەو پرۆسەیە كراوەیە".

وتیشی:"20%ی پێداویستییەكان دەمێنێتەوە كە پێویست ناكات بانكی ناوەندی حەواڵەی بۆ بكاتەوە كە ئەو كاڵایانە لەلایەن ئەو وڵاتانەوە هاوردەدەكرێن كە بانكی فیدڕالی ئەمەریكا سزای بەسەردا سەپاندوون".

ئەوەشی خستەڕوو:" بانكی ناوەندی داوا لە بازارگانەكان دەكات داواكاری پێشكەش بكەن بۆ كڕینی دۆلار بە نرخی فەرمی و بەمەش خواست لەسەر دۆلار كەمدەبێتەوە".