یەپەگە: هیچ کێشەیەکمان لەهاتنی سوپای سوریا بۆ سنوری عەفرین نییە

یەپەگە: هیچ کێشەیەکمان لەهاتنی سوپای سوریا بۆ سنوری عەفرین نییە

بەوتەی فەرماندەی گشتی یەپەگە، هیچ كێشەیەكیان لەچوونی سوپای سوریا بۆ ناوچەی عەفرین نییە ئەگەر بەمەبەستی بەشداربوون بێت لە رووبەڕووبوونەوەی هێرشی توركیا بۆ سەر ناوچەکە.
لە لێدوانێکدا بۆ ئاژانسی فرانس پرێس، سیپان حەمۆ فەرماندەی گشتی یەكینەكانی پاراستنی گەل (یەپەگە) دەڵێت، ئێمە كێشەمان نییە لەهاتنی هێزەكانی سوپای سوریا بۆ بەرگریكردن لەعەفرین و سنورەكانی ئەو شارە لەبەرامبەر داگیركاری توركیا.
ئەو فەرماندەیەی یەپەگە راشیگەیاندووە، کە رژێمی سوریا هەمیشە وتوویەتی "شاری عەفرین بەشێكە لە سوریا"، ئێمەش دەڵێن، ئەگەر عەفرین بەشێكە لە سوریا، دەبێ رژێمی سوریا بەئەركی خۆی هەڵبسێت.