هەوڵە دیپلۆماسی و سەربازییەکانی " ئیسرائیل " بۆ دەرکردنی ئێران لە سووریا

هەوڵە دیپلۆماسی و سەربازییەکانی " ئیسرائیل "  بۆ دەرکردنی ئێران لە سووریا

لە ماوەی کەمتر لە حەفتەیەک ، سووریا دوو جارشاهێدی هێرشی سەربازی ئیسرائیلی بۆ سەر مەقەڕی سەربازانی ئێرانی ئامادە لە خاکی سووریا و بنکە سەربازییەکانی سەر بە کۆماەری ئیسلامی ئێران بووە .

 

دوای ئەوەی کە هێزی ئاسمانی ئیسرائیل ، ڕۆژی چوارشەممە ٧ی فێبریوەری ٢٠١٨ ، هێرشی کردووە بۆ ناوچەی سەربازی لە نزیک دیمەشق و چەندین بنکەی سەربازی و سیخوری ئێرانی و سوورییان لە ناو برد، ڕژیمی ئێران لە هەوڵێکی ورووژێنەرانەدا ، سنووری ئاسمانی ئیسرائیلی بەزاندوەو فڕۆکەی بی فڕۆکەوانی بە سەر ئاسمانی ئیسرایلدا فڕاندوە .

 

ئەم هەوڵە ورووژێنەرانەی ئێران بۆ بە هۆی ئەوەی کە هێزەکانی ئەرتەشی ئیسرائیل جارێکی دیکە لە ڕۆژی شەممە ١١ ی فێبریوەری ٢٠١٨ ، لە هەوڵێکی تۆڵەستاندنەوەدا هێرشی کردە سەر خاڵە سەربازییەکانی ئێران لە سووریا و ئەوانە لە ناو ببات .     

 

بە پێی هەواڵی هەواڵنێری " ئاسۆشەیتدپرێس " ، فڕۆکە شەڕکەرەکانی ئەرتەشی ئیسرائیل ، دوازدە خاڵیان لە خاکی سووریادا بۆمباران کرد کە پێکهاتوون لە خاڵە سەرەکییەکانی هێزی ئێران ، شوێنی ئەرتەشی سووریا و هەروەها هێزو تواناکانی حێزبۆللای لۆبنانی لە سووریادا .

 

" جاناتان کانریکاس " ووتەبێژی هێزە چەکدارەکانی ئیسرائیل ، سەبارەت بەم هەواڵە ڕایگەیاند : ئێران بەرپرسی تێکشکانی سەروەری ئیسرائیلە ، و هێزە چەکدارەکانی ئیسرائیل بۆ هەر شێوازە تێکهەڵچۆنێک ئامادەیی تەواویان هەیە . هەروەها " ڕۆنێن مێنلیس " یەکێکی دیکە لە ووتەبێژەکانی ئەرتەشی ئیسرائیل ئاماژەی کرد : هەوڵەکانی ئێران ناوچەکەی خستوەتە گێژاوێکی ترسناک ، کە کۆتاییەکەی دیار نییە . هەروەها ووتی کە ئێران و سووریا لەگەڵ ئاگر یاری دەکەن .

 

دەوڵەتی ئیسرائیل لە بەرامبەر دەستێوەردانەکانی ئێران لە ناوچەکە و چالاکییە تێرۆریستی و تێکدەرانەکانی ڕێژیمی ئێران ، تەنیا بە هەڵبژاردەی سەربازی چآرەسەر نابێت بەڵکوو هەندێک چالاکی دیپلۆماتیکیشی دەست پێکردووە . هەر سەبارەت بەمە " دەنی دنون " باڵیۆزی ئیسرائیل لە سازمانی نەتەوەکان ئێوارەی شەممە لە نووسراوێکدا بۆ ئەندامانی ئەنجومەنی ئەمنی ، داوای لەم ئۆرگانە کرد بە ئیدانە کردنی هەوڵەکانی ئێران، بە خیرایی کۆتایی بە فیتنەکانی ئێران بهێنێت . بە پیی ئەم هەواڵەی " ئاسۆشەیتدپرێس " " دنون " کە سۆقڵ و دروستی هۆشدارەکانی ئیسرائیل سەبارەت بە ئێران بە فەرمی ڕاگەیندراوە و ئیسرائیل بە هیچ شێوەیەک بەزاندنی سەروەرییەکنی خۆی قەبووڵ ناکات .