"ناتۆ سەرپەرشتی وەزارەتی پێشمەرگە دەکات"

"ناتۆ سەرپەرشتی وەزارەتی پێشمەرگە دەکات"

بەوتەی بەڕێوبەری راگەیاندن و هۆشیاری وەزارەتی پێشمەرگەی حکومەتی هەرێم، وەزارەتەکەیان پێنج پاكێجی بۆ چاكسازی ئامادەكردووەو ناتۆ سەرپەرشتی پەیكەربەندی ھەیكەلییەتی نوێی دەكات.
هەڵگور حیکمەت، بەڕێوەبەری راگەیاندن و هۆشیاری وەزارەتی پێشمەرگە رایگەیاندووە، کە "دوای رێكخستنەوەی، هەیکەلییەتی نوێی وەزارەتی پێشمەرگەی حکومەتی هەرێم لەژێر سەرپەرشتی ناتۆ دەبێت".
رونیشیکردووەتەوە، کە "ئێستا پێنج پاکێجی سەرەکی چاکسازییەکەی وەزارەتی پێشمەرگە ئامادەیە و دەخرێنە بواری جێبەجێكردنەوە".
ئەو بەرپرسەی وەزارەتی پێشمەرگە دەشڵێت، "ھاوپەیمانی نێودەڵەتی خۆیان سەرپەرشتی گۆڕانكارییەكانی وەزارەتی پێشمەرگە دەكەن و ئومێد هەیە لەداھاتوودا وەزارەتێكی دیكە دروست ببێت، ھەیكەلییەتی نوێی وەزارەتی پێشمەرگەش لەلایەن ناتۆوە سەرپەرشتی دەكرێت".