پێشانگایەکی هاوبەشی ٤٠ شێوەکاری کورد لە گەلەری زاموا لە سلێمانی
لە گەلەری زاموا لە سلێمانی ڕۆژی سێشەممە ٦ ی فێبریوەری ٢٠١٨ پێشانگایەکی هاوبەشی ٤٠ شێوەکاری کورد کرایەوە.
ئەم گەلەرییە " زاموا " ساڵانە پلانی تایبەتی بۆ کردنەوەی پێشانگای هاوبەشی شێوەکاران هەیە ، بۆ سەرەتای ساڵی ش٢٠١٨، ٤٠ شێوەکاری کۆکردوەتەوە پێکهاتوون لە چوار شاری باشوری کوردستانە " دهۆک ، هەولێر ، سلێمانی و کەرکوک .
لە گەلەری زاموادا هەموو شێوازێکی ئیشکردنی هونەری لە خۆت دەگرێ هەروەها لە ڕووی مەتڕیاڵ و پێکهاتەوە ، هونەرمەند ئازادە چی نمایش دەکات .
شێوازی نمایش کردنی تابلۆیەکان : ڕیالیست ، کلاسیک و هەروەها زۆربەی ڕێبازە نوێیەکانی نێو بوارەکە نمایش کرابوون .
ئامانجی سەرەکی گەلەری زاموا ، نمایشی کارە هونەرییەکان بۆ بینەرانی کوردستان و هونەرمەندان و خەڵکانی دەرەوەش، وە هەروەها دروستکردنی بازاڕ بۆ کارە هونەرییەکانە کە بینەر هانبدرێت بۆ کڕینی تابلۆیەکی هونەری ، لەمەشدا گەلەرییەکە هیچ قازانجێک بۆ خۆی نابات و هەمووی بۆ هونەرمەندەکە دەبێت ، لە کاتێکدا لە هەموو گەلەرییەکانی دونیادا سەدا پەنجای قازانج بۆ گەلەری دەبێت .
دوای ٢٣ ساڵە دامەزراندنی گەلەری زاموا ، تا ئێستا نزیکەی ٣٠ پێشانگای هاوبەشی کردووەتەوە جگە لەوەی ساڵانە سپۆنسەری کاری هونەرمەندانی کوردستان دەکات ، سیمینار و لێکۆڵینەوە لە کارە هونەریەکان پێشکەش دەکات