
پەیامی کورد... کاریگەری زمانی دایکی لەسەر فێربوون و پەروەردە
هەرچەند گەشەی کلتوور زیاتر دەبێ، کلتووری دایک کاریگەرتر و گرینگتر دەبێت،. ئەگەر کەسێک نەتوانێ به زمانی دایکی پەروەردە بێت و بەو زمانەی دەق بخووڵقێنێت لە ڕەوتی ناساندن، تووشی کەموکوڕی دەبێت و لێرە دایە کە شێواوی لە شوناسدا دروست دەبێت.
دروستە کە بە زمانی دووهەم دەتوانێت بەڕەی خۆی لە ئاو بکێشێتە دەرێ بەڵام لە زمانی دووەمدا قووڵایی نییە. زمانی دایکی بەشەکی گرینگ لە شوناسی جەوهەری خودی مرۆڤەکەیە، هونەر و کلتوور زانست نییە کە ئەزموونی دوودوو و چوارچوار بێت، کلتوور و هونەر لەگەڵ هەیەجانەوە پەیوەندی هەیە، لەو بابەتەدا زمانی دایک قسەی یەکەم دەکات، ئەوانە دەبێت پێکەوە بن تا مێشک دەوڵەمەند بکات،کە کلتوور و هونەر زمانی دایکی سەرەکیترین بابەتە.
ئەگەر کەسێک لە زمانی دایکی بێبەش بکرێت چ کێشەیەک و ئازارەکی تووش دەبێت؟
کەسێک کە نەتوانێت بە زمانی دایکی بنووسێت و بخوێنەتەوە، لە ڕاستیدا بەشی گەورەی لە دژداماوی مێشکی و هزری خۆی ناتوانێت پێشان بدات. کاتێک دەمانهەوێ لەناو ناخی خۆماندا پرسەک لەگەڵ خۆماندا چارەسەر بکەین یا هەیەجاناتی خۆمان پێشان بدەین پێویستیمان بە زمانی دایکی هەیە، کاتێک زمانی دایکی فێر نەبووینە قووڵترین ڕەوتی سۆزداری و هەیەجانی خۆمان لەدەست داوە.
پەروەردەی زمانی دووەم بێ پەروەردەی زمانی دایک زیان بە مێشک دەگەیێنێت. زمانی دایکی لەگەڵ هەیەجاناتی بنەڕەتی ئێمەدا پەیوەندی هەیه یانی سەرەتای دەستپێکی هەیەجانی مرۆڤە.
لە زانستی دەرمارناسیدا سەلمێنراوە کە پەروەردە بە زمانی دایک، زیان بە پەروەردەی زمانەکانی دیکە ناگەیێنێت، بەڵکوو مێشک بەهێز دەکات و دەبێتە هۆکاری دەوڵەمەندبوونی زمانی دووەم.