image

 


پەیامی کورد... فیلمی کوردیی "زاڵاو" لە فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی "کارلۆڤی ڤاری" نمایش دەکرێت

٥٦مین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی ''کارلۆڤی ڤاری'' ڕۆژی ١٠ی پووشپەڕ لە کۆماری چیک دەستی پێ کرد.

لەو فێستیڤاڵەدا فیلمی "زاڵاو" بەرهەمی "ئەرسەلان ئەمیری" دەرهێنەری کورد نمایش دەکرێت کە پێشتر خەڵاتی ڕەخنەگرانی فیلمی "فێستیڤاڵی وێنیزی" وەرگرتووە.

فیلمی "زاڵاو" یەکێک لە فیلمە سەرەکییەکانی ئەم فێستیڤاڵەیە کە لە ئاستی نێودەوڵەتیدا خەڵاتی زۆری بۆ خۆی مسۆگەر کردووە.

"زاڵاو" یەکەمین فیلمی درێژی ''ئەرسەلان ئەمیری'' دێتە هەژمار؛ ناوەڕۆکی چیرۆکی ئەم فیلمە ترس و دڵڕاوکێی خەڵکی گوندێک دەگێڕێتەوە کە لەلایەن بوونەوەرێکی سەیرەوە ئازار دەدرێن.

فێستیڤاڵی فیلمی "کارلۆڤی ڤاری" بە گرنگترین فێستیڤاڵی فیلمی ڕۆژئاوا و ناوەندی ئەورووپا هەژمار دەکرێت کە ساڵانە لە مانگی جولای بەڕێوە دەچێت و هەر ساڵ زیاتر لە ٢٠٠ فیلمی تازە نمایش دەکرێت کە بۆ بەدەستهێنانی "گۆی کریستاڵیی فێستیڤاڵ" کێبڕکێ دەکەن.