نێچیرڤان بارزانی : ھەرێمی کوردستان ھەمیشە فاکتەری سەقامگیری دەبێت لە ناوچەکە

نێچیرڤان بارزانی : ھەرێمی کوردستان ھەمیشە فاکتەری سەقامگیری دەبێت لە ناوچەکە
پەیامی کورد    ...   نێچیرڤان بارزانی : ھەرێمی کوردستان ھەمیشە فاکتەری سەقامگیری دەبێت لە ناوچەکە

ئێوارەی دووشەممە، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، لە تاران‌ لەگەڵ عەلی ئەکبەر ئەحمەدیان، ئەمینداری ئەنجوومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانی ئێران کۆبووەوە.

لە درێژەی بەرنامەی سەردانە فەرمییەکەیدا بۆ کۆماری ئیسلامی ئێران، ئێوارەی دووشەممە ٢٠٢٤/٤/٦، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی ھەرێمی کوردستان و شاندی یاوەری، لە تاران لەگەڵ عەلی ئەکبەر ئەحمەدیان، ئەمینداری ئەنجوومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانی ئێران، کۆبوونەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا دەربارەی دۆخی ئەمنی و ھاوکاری و ھەماھەنگی کۆماری ئیسلامی ئێران و عێراق و ھەرێمی کوردستان بۆ پاراستنی ئارامی و سەقامگیری، مەترسییە ئەمنییەکانی ناوچەکە و کاریگەری و لێکەوتەکانیان، بیروڕایان گۆڕییەوە.

ھەردوولا جەختیان لە ھاوکاری ھاوبەش و ھەماھەنگی لایەنە پەیوەندیدارەکانی ھەردوو ووڵات لەپێناو ئارامی و ئاسایشدا کردەوە و ھاوڕا بوون لەسەر گرینگی ڕێگرتن لە پەرەسەندنی ئاڵۆزییەکان و بەدوورگرتنی ناوچەکە لە پشێوی زیاتر.

لە کۆبوونەوەکەدا ئەحمەدیان بەردەوامی پشتگیری ووڵاتەکەی بۆ عێراق بە ھەرێمی کورستانەوە دەربڕی، هاوکات نێچیرڤان بارزانیش دووپاتی کردەوە کە ھەرێمی کوردستان وەک ھەمیشە فاکتەر‌ی ئارامی و سەقامگیری دەبێت لە ناوچەکەدا‌ و بۆ ھیچ لایەنێک نابێتە ھەڕەشە.