لە کرماشان هاووڵاتییەک بە هۆی تەقینەوەی مین گیانی لەدەستدا

لە کرماشان هاووڵاتییەک بە هۆی تەقینەوەی مین گیانی لەدەستدا


بەهۆی تەقینەوەی پاشماوەی مینە چێندراوەکانی سەردەمی شەڕی ٨ ساڵەی ئێران و عێراق لە سنووری قەسری شیرین سەر بە پارێزگای کرماشان، هاووڵاتییەکی خەڵکی ناوچەی سنجاوی بە ناوی فەرشید خەسرەوی گیانی لەدەست دا.

بەپێی ڕاپۆرتێکی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو؛ ڕۆژی چوارشەممە، (٢٧ی مارسی ٢٠٢٤)، هاووڵاتییەکی کۆچەریی ناوچەی سنجاوی بە ناوی فەرشید خەسرەوی، لە کاتی شوانی و لەوەڕاندنی ئاژەڵەکانی، بەهۆی تەقینەوەی مینە بەجێماوەکانی سەردەمی شەڕی ٨ ساڵەی نێوان عێراق و ئێران لە سنوورەکانی ئەو شارە، گیانی لەدەست دا.

موراد باباخانی، جێگری سیاسی و کۆمەڵایەتیی فەرمانداری قەسرشیرین، لە کاتی پشتڕاستکردنەوەی ئەم هەواڵە و گیانلەدەستدانی ئەو هاووڵاتییە کۆچەرییە، هیچ ئاماژەیەکی بە ناسنامەی ناوبراو نەکردووە.