سێ بەندکراوی کورد لە ئورمیە لەسێدارە دران

سێ بەندکراوی کورد لە ئورمیە لەسێدارە دران

سزای سێدارەی لانی کەم سێ بەندکراوی کوردی خەڵکی شارەکانی ئورمیە و پیرانشار بە ناوەکانی حەسەن عەرەبی، عەبدالە حەسەنزادە و حەسەن چووپانی لە بەندیخانەی ناوەندیی ئورمیە جێبەجێ کرا.

بەپێی ڕاپۆرتێکی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو؛ بەرەبەیانیی ئەمڕۆ پێنجشەممە، (٩ی مەیی ٢٠٢٤)، سزای سێدارەی سێ بەندکراو بە ناوەکانی حەسەن چووپانی، خەڵکی گوندی "شەهرەستین"ی سەر بە شاری پیرانشار، حەسەن عەرەبی، خەڵکی گوندی "ئەنبێ" و عەبدالە حەسەنزادە خەڵکی گوندی "یەنگجە"ی ئورمیە، لە بەندیخانەی ناوەندیی ئورمیە (بەندیخانەی دەریا) جێبەجێ کرا.

ئەو سێ بەندکراوە پێشتر بە تۆمەتی پەیوەندیدار بە ماددە هۆشبەرەکان دەستبەسەر کراون و لەلایەن دەزگای دادوەری ئێرانەوە سزای سێدارەیان بەسەردا سەپاوە.