image

فەرمی یانەی پاریس سانجێرمان دوای جیان لویجی بوفۆن گۆڵپارێزێکی دیکەشی فرۆشت.

پاریس سانجێرمان لەم وەرزەدا دەستبەرداری دوو گۆڵپارێز بووە، دوای بوفۆن ئەمڕۆ بە فەرمی دەستبەرداری کێڤن تراپی گۆڵپارێزی یانەکەی بوو.

تراپی ئەڵمانی بۆ ماوەی پێنج ساڵ و بە بڕی 7 ملیۆن یۆرۆ گەڕایەوە یانە ئینتراخت فرانکفورت، دوای ئەوەی بۆ ماوی چوار ساڵ لە پاریس درێژەی بە یاریکردندا، ئەمە جگە لەوەی وەرزی رابردوو بە شێوەی خواستن لە فرانفورت یاریکردووە و گرێبەستی ئەمجارەشی بووە یەکجاری.

تراپ دەڵێت، زۆر دڵخۆشم گەڕامەوە وڵاتەمە و دەمەوێت هەموو شتێک پێشکەشی یانەکەم بکەم و باشترین ئاست پێشکەش بکەم.