image

پەیامی کورد    ...   لە میانەی یارییەكانی پاڵەوانیەتی كوپا ئەمریكا و لە قۆناغی كۆمەڵەكان و لە گەڕی سێیەم و كۆتایدا هەڵبژاردەی ئەرژەنتین ڕووبەڕووی هەڵبژاردەی قەتەر بوەوە و یارییەکەی لێبردەوە.

لە نیوەی یەكەمی یارییەكەدا یاریزانانی ئەرژەنتین بە ئاستێكی باش دەركەوتن و بە هێرشكردنە سەر گۆڵی قەتەر دەستیان بە یاری كردو لە ئەنجامی ئەم فشارانەش لە خولەكی 4ی یارییەكەدا لاورۆتا مارتینێز، گۆڵی پێشكەوتنی بۆ هەڵبژاردەی تانگۆ تۆمار كردو نیوەی یەكەمی یارییەكە بەو ئەنجامە كۆتایهات.

لە نیوەی دووەمی یارییەكەدا یاریزانانی هەڵبژاردەی قەتەر هەوڵی زۆریاندا بۆ یەكسانكردنەوەی ئەنجامەكە، بەڵام سەركەوتو نەبوون تا لە خولەكی 82 سێرجیۆ ئەگوێرۆ گۆڵی دوەمی بۆ هەڵبژاردەی ئەرژەنتین تۆماركرد.

سەر ئەنجام یارییەكە بە دووگۆڵی بێ ووڵام لە بەرژەوەندی هەڵبژاردەی ئەرژەنتین كۆتاییهات و لیۆنێل مێسی و هاوڕێكانی بە كۆكردنەوەی 4 خاڵ و بە پلەی دوەمی گرووپی دوەم سەركەوتنیان بۆ قۆناغی داهاتووی پاڵەوانێتییەكە مسۆگەركرد.

لە یارییەكی دیكەداو لە هەمان كۆمەڵەدا هەڵبژاردەی كۆڵۆمبیا بە گۆڵێكی بێ ووڵام لە هەڵبژاردەی پاراگوای بردەوە و بە یەكەمی كۆمەڵەكەی سەركەوتنی بۆ قۆناغی داهاتو مسۆگەركرد.