image

پەیامی کورد    ...   لە پاڵەوانێتی كوپا ئەمریكا و لە دەست نیشانكردنی پلەی سێیەمی ئەو پاڵەوانێتیە هەڵبژاردەی ئەرژەنتین بەرامبەر هەڵبژاردەی چیلی وەستاییەوە.
لە نیوەی یەكەمی یاریەیكەدا یاریزانانی هەڵبژاردەی ئەرژەنتین بە ئاستێكی بەرز دەركەوتن و لە خولەكی 12 سێرجیۆ ئەگوێرۆ بە ئاسیستێكی مێسی گۆڵی پێشكەوتنی بۆ ئەرژەنتین تۆماركرد، پاشان لە خولەكی 22 پائولۆ دیبالا گۆڵی دوەمی بۆ تانگۆ تۆماركرد، نیوەی یەكەمی یارییەكە بە پێشكەوتنی ئەرژەنتین بە دوو گۆڵ كۆتایی هات.
بەڵام پێش تەواوبوونی نیوەی یەكەم بە چەند خولەكێك مێسی كاپتنی هەڵبژاردەكە بەهۆی پێكدادانی لەگەڵ گاری میدێڵ هەردوو یاریزان بە كارتی سوور كرانە دەرەوەی یارییەكە.
لە نیوەی دوەمی یارییەكەدا چیلی باشتر دەركەوت و لە خولەكی 59 ڤیداڵ بە لێدانی سزا گۆڵێكی بۆ هەڵبژاردەكەی تۆماركرد.
سەرئەنجام یارییەكە بە سودی ئەرژەنتین كۆتاییهات بە ئەنجامی 2-1 گۆڵ و بەم بردنەوەیەش پلەی سێیەمی یارییەكانی كوپا ئەمریكای 2019 یان بەدەستهێنا.