image

پەیامی کورد    ...    لە یاریی كۆتای جامی سووپەری ئیسپانیا هەردوو یانەی ریاڵ مەدریدی و ئەتلەتیكۆ مەدرید رووبەڕووی یەكتر بوونەوە لە پێناو بەدەستهێنانی جامی سووپەری ئیسپانیا كە بۆ یەكەمین جارە بە بەشداری چوار تیم بەڕێوەدەچێت.
لە نیوەی یەكەم و نیوەی دووەمی یارییەكەشدا یاریزانانی هەردوو یانە سەركەوتوو نەبوون لە تۆماركردنی گۆڵ و یارییەكە چوە كاتی زیادكراو، لەو ماوەیەشدا هیچ گۆڵێك تۆمار نەكرا، بۆیە ناوبژیوان بە ناچاری پەنای بردە بەر لێدانی یەكلاكەرەوەو تێیدا رامۆس و هاوڕێكانی بە ئەنجامی (٤-١) گۆڵ سەركەوتنیان بەدەستهێنا و نازناوی جامی سووپەری یانەكانی ئیسپانییان بە دەستهێنا.
ئەمە نۆیەم یاریی كۆتایی بوو بۆ زیدان وەك راهێنەری یانەی ریاڵ مەدرید كە سەرجەم یارییەكانی بردۆتەوە و نۆ نازناوی بەدەیتهێناوە و لە ماوەی چوار ساڵی راهێنەرایەتی بۆ یانەی شاهانە ١٠ نازناوی بردوەتەوە و جامی سووپەریس بوە یەكەمین دیاری یاڵە نوێ لە زیدانەوە بۆ هاندەرانی یانەی شاهانە.