image

پەیامی کورد    ...    لە یاریی كۆتایی جامی سووپەری ئەورووپا هەردوو یانەی لێڤەرپوڵ و چێڵسی لە نێو یاریگەی ڤۆدافۆنی تایبەت بە یانەی بێشیكتاش ڕووبەڕووی یەكتربوونەوە.

لە نیوەی یەكەمی یارییەكەدا یانەی چێڵسی بە گۆڵێك پێشكەوت و گۆڵەكەش ئۆلیڤیە جیرۆ لە خولەكی 36ی یارییەكەدا تۆماریكرد و نیوەی یەكەمی یارییەكە بە پێشكەوتنی چێڵسی كۆتاییهات.

لە نیوەی دووهەمی یارییەكەدا لە خولەكی 48دا سادیۆ مانێ گۆڵی بەرامبەری بۆ لێڤەرپوڵ تۆماركردەوە، كاتی یاسایی یارییەكە بە گۆڵێك بۆ هەردوو یانە كۆتایهات.

لە كاتی زیادكراو دا و لە خولەكی 94 سادیۆ مانێ گۆڵی دووهەمی خۆی و یانەكەی تۆماركرد، بەڵام لە خولەكی 101دا جۆرجینهۆ بە لێدانی سزا گۆڵی بەرامبەری بۆ یانەكەی تۆماركردەوە و كاتی زیادكراویش بە دوو گۆڵ بۆ هەردوو یانە كۆتاییهات.

سەرئەنجام یانەی لێڤەرپووڵ بە لێدانی یەكلاكەرەوە و بە ئەنجامی 5-4 گۆڵ سەركەوتنیان بەسەر یانەی چێڵسی تۆماركرد.