image

پەیامی کورد  ...   لیڤەرپوول بە سەر بەرشەلۆنەدا سەرکەوت .

لەمیانەی یارییەكانی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەورووپا و لە یاری گەڕانەوەدا یانەی لێڤەرپوول لە یاریگای خۆیدا سەركەوتنێكی گەورەی بەسەر یانەی بەرشەلۆنە دا تۆمار كرد.

لە نیوەی یەكەمی یارییەكەدا یانەی لێڤەرپوول بە گۆڵێك پێشكەوت و گۆڵەكەش یاریزان ئۆرگی لە خولەكی حەوتی یارییەكەدا تۆماریكرد و نیوەی یەكەم بە پێشكەوتنی لێڤەرپوول بە گۆڵێكی بێ وو

ڵام كۆتایی هات.

لە نیوەی دووهەمی یارییەكە یانەی لێڤەرپوول ئاستێكی زۆر ناوازەی پێشكەش كردو لە خولەكی 54 و 56 فیناڵدۆم دوو گۆڵی لەسەر یەكی بۆ یانەی لێڤەرپووڵ تۆماركرد، لێڤەرپوڵ لەسەر ئاستە باشەكەی بەردەوام بو تا لە خولەكی 79 ‌وۆریگی گۆڵی دوەمی خۆی و چوارەمی یانەی لێڤەرپوولی تۆمار كرد.

بەم ئەنجامەش یانەی لێڤەرپووڵ خۆی گەیاندە یاری كۆتایی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەورووپا و بەرشەلۆنەش ماڵئاوایی لە چامپیۆنز لیگ كرد.