image

پەیامی کورد     ...   لە میانەی یارییەكانی قۆناغی كۆمەڵانی پاڵەوانیەتی كوبا ئەمریكا هەڵبژاردەی برازیل دوەمین یاری خۆی لەو پاڵەوانیەتییە ئەنجامدا.

بەرازیل لەم یارییەدا بەرامبەر ڤەنزوئێلا یاری كرد و لە ئەنجامێكی چاوەڕوان نەكروادا یارییەكەیان بە بێ گۆڵ كۆتای هات و ئەو هەڵبژاردەیە نەیتوانی بە ئەنجامدانی دوهەم یاری سەركەوتن بۆ قۆناغی داهاتوو مسۆگەر بكات، هەرچەندە یاریزانانی بەرازیل لە یاری یەكەمی هەڵبژاردەكەیان ئاستێكی باشیان پێشكەش كرد، بەڵام لەم یارییەدا ئاستێكی جیاوازیان نواند و بە شێوەیەكی خراپ دەركەوتن

هەروەها لەیارییەكی دیكەدا هەڵبژاردەی بۆلیڤیا رووبەرووی هەڵبژاردەی پیرۆ بۆوە، لەم یارییەدا پیرۆ بە ئاستێكی باش دەركەوت و یارییەكەشی بە سێ گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێك لە بەرژەوەندی خۆیان كۆتایی پێ هێنا، گۆڵەكانی پیرۆ (پائۆلۆ گێرۆرۆ و ڤارڤان و فلۆرێس) تۆماریان كردو تاكە گۆڵەكەی بۆلیڤیاش مارسێلۆ مۆرینیۆ تۆماری كرد. .