image

پەیامی کورد    ...    بە پێی کێشە و ئاڵۆزییەکانی ئێستای ژیان و سەرقاڵی لەگەڵ کێشەکان بە گوێرەی پێشکەوتنی تەکنۆلۆژیا و گۆڕانکاری لە چۆنیەتی ژیان و گوزەران ئاسان نیە لە بەرامبەرەکەت تێبگەیت کە ئایا بەڕاستی لەگەڵ تۆیە و خۆشی دەوێیت، یان لە پەیوەندییەکی هەڵەدایت و باشترە بە زوویی کۆتایی پێ بهێنیت، لێرەدا هەندێک لەو نیشانانەی کە دەتوانی ئاستی تێگەیشتوویی و لە یەک نزیک بوونتان بزانن ئاماژە پێدەدەین .

١ : دەتوانن بە باشی ناخی یەکتر بخوێننەوە و هیچ شتێکی بەرامبەرەکەت شاراوە نیە.
٢ : لەگەڵ یەکتر زۆر ئاسودەن و شەرم لەیەکتر ناکەن.
٣ : تەداخولی هەموو شتێکی ژیانی تۆ ناکات و ژیانی تایبەتی خۆتت هەیە.
٤ : کەسی بەرامبەرت خۆپەرست نیە ئارەزو دەکات هەمو شتێکی باش بەدەست بهێنیت.
٥ : بە تەواوەتی رێز لە یەکتر دەگرن.
٦ : هەموو ئەو رۆژانەیان لە یادە کە بۆ تۆ گرینگ بوونە.
٧ : بە تەواوەتی متمانەتان بە یەکتر هەیە، هیچ شتێکتان لە ژێر پرسیاردا نیە.
٨ : ووتنی ووشەی ببورە قورس نیە بۆ ووتن، لە کاتی کردنی هەر هەڵەیەک بە ئاسایی داوای لێبوردن لە یەکتر دەکەن.
٩ : لە کاتی رۆژە ناخۆش و زەحمەتەکان پاڵپشتیت دەکات و لات دەبێت.
١٠ : جیاوازیەکانی یەکترتان قبووڵە بەو شێوەیەش یەکترتان خۆشدەوێت.
١١ : لە هەڵەکانی یەکتر خۆشدەبن و لە بیری دەکەن.