image

بێ گومان قژ پێویستی بەوەیە زوو زوو ڤیتامینی پێویستی پێ بدرێت، بۆ ئەمەش گیراوەیەکی بەسوود ھەیە.

یەکێک لە ڕێگاکانی ڤیتامین گەیاندن بە قژ، ماسکی ئەڤۆکادۆ و ھەنگوینە، کە ڕێژەیەکی باشی ڤیتامین بە قژ دەبەخشێت.

سەرەتا یەک ئەڤۆکادۆی پێگەیشتوو لەت بکە و بیکە ناو قاپێک، دوو کەوچکی نانخواردن ھەنگوینی لەگەڵدل تێکەڵ بکە، گیراوە ئامادەکراوەکە بە فڵچەیەک لە ھەموو تاڵەکانی قژت بدە، دوای پێنج خولەک مەساجی بکە، پاشان بۆ ماوەی 30 خولەک بە سەرتەوە بیھێڵەوە، ئینجا بە ئاوی شلەتێن بیشۆ.