image


پەیامی کورد ... ناسا دوو کەشتیوانی ئاسمانی ڕەوانی مانگ دەکات

 

ئاژانسی بۆشایی گەردوونی ئەمریكی (ناسا) ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٣ی ئەیلول ڕایگەیاند، ئامادەکاری دەکات بۆ ئەوەی دوو كەشتیوانی ئاسمانی ڕەوانەی سەر مانگ بکات.

 

ئاژانسەكە لە ڕاگەیەنراوێکدا ئاشکرایکرد، لە میانی پڕۆگرامی (Artemis)دا لە ساڵی 2024دا، دوو كەشتیوانی ئاسمانی کە ژن و پیاوێکن ڕەوانەی سەر مانگ دەکات.

 

جیم برایدێنستاین، بەڕێوبەری ناسا وتی، ئامانجی پڕۆگرامەكە نیشتنەوەیە لەسەر مانگ و بۆ ئەو پڕۆژەیە پێویستییان بە 28 ملیار دۆلار هەیە.

 

بڕیارە كەشتیوانەكان لەڕێی سیستەمی ڕەوانەکردن بۆ ئاسمان (SLS) گەشتەکەیان ئەنجام بدەن.