image

پەیامی کورد     ...    زۆرترین ئاماری تووشبوون بە کۆرۆنا لە هەرێم تۆمار دەکرێت

لە هەرێمی كوردستان زۆرترین ژمارەی تووشبوون بە كۆرۆنا تۆماركرا، كە زۆربەیان لە هەولێر و دهۆكن، لە ئێستادا نزیكەی ٢٨ هەزار و ٥٠٠ كەس چارەسەری پزیشكی وەردەگرن.
بەپێی ئامارەی ٢٤ كاتژمێری ڕابردوو وەزارەتی تەندرووستی هەرێمی كوردستان، هەزار و ٥٩٧ تووشبووی نوێی ڤیرووسەكە تۆماركران، هەولێر ٧٠٣ تووشبوو و دهۆك ٦٥١ تووشبووی تێدا تۆماركراوە، لە سلێمانیش ١٦٩ تووشبووی نوێ هەن، ٢٤ كەسیش گیانیان لەدەستداوە، لە بەرنبەردا ٤٧٥ تووشبووی پەتاكە چاكبوونەتەوە.
تاوەكوو ئێستا لە هەرێمی كوردستان ٧١ هەزار و ٧٥٢ كەس تووشی ڤیرووسی كۆرۆنا بوون، لەو ژمارەیە ٤٠ هەزار و ٩٠٩ تووشبوو چاكبوونەتەوە و دوو هەزار و ٣٦١ تووشبووش گیانیان لەدەستداوە، لە ئێستادا ٢٨ هەزار و ٤٨٢ تووشبوو چارەسەری پزیشكی وەردەگرن.