image

پەیامی کورد     ...    بەپێی بڕیاری وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێم بڕیاربوو ئەمڕۆ " دووشەممە " دەست بەدابەشكردنی مووچە بكرێت، بەڵام رایگەیاند، تائێستا پرۆسەكە دەستی پێنەكردووە.
ماوەی هەفتەیەك زیاترە دابەشكردنی مووچەی ١٠ی ساڵی ٢٠١٩  دواكەوتوە و دوێنێ یەكشەممە ئەحمەد عەبدولڕەحمان ووتەبێژی وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێم رایگەیاند، ئەمڕۆ  " دووشەممە " دابەشكردنی مووچە دەستپێدەكات و بەهۆی هەندێك بابەتی هونەرییەوە ئەم چەند رۆژە دابەشكردنی دواكەوتوە.
ئەمڕۆش سەرچاوەیەك لە هێزەكانی ٧٠ی پێشمەرگە ڕایگەیاند : "ئەوە دوو هەفتەیە موچەكەمان دواكەوتوە و بەیانی ئەمڕۆش دەست بەدابەشكردنی نەكراوە".