image


پەیامی کورد ... ٢١ تووشبووی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان گیانیان لە دەست دا

 

وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ٦٨٤ حاڵەتی نوێی توشبوون بە کۆرۆنا و ٢٨٣ چاکبوونەوە تۆمارکراوە.

 

ئەمڕۆ پێنجشەممە ١ی ئۆکتۆبر، وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لەماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ٦٨٤ حاڵەتی نوێی توشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمارکراوە، کە ٣٣٧ حاڵەت لە دهۆک، ٢٢٩ حاڵەت لە هەولێر، ٦٠ حاڵەت لە سلێمانی، ٣٠ حاڵەت  لە گەرمیان و ٢٨ حاڵەت لە هەڵەبجە بووە.

 

هەروەها، ٢٨٣ کەس لە نەخۆشییەکە چاکبوونەتەوە، بە جۆرێک کە ١٨٦ حاڵەت لە هەولێر، ٢٩ حاڵەت لە سلێمانی، ٣٣ حاڵەت  لە گەرمیان و ٣٥ حاڵەت لە هەڵەبجە بووە.

 

بە پێی ڕاگیەندراوەکە لەو ماوەیەدا، ٢١ حاڵەتی گیان لەدەستدان بە نەخۆشییەکە تۆمارکراوە، بەجۆرێک کە  ١٠ حاڵەت  لە سلێمانی، یەک حاڵەت لە گەرمیان، هەشت حاڵەت لە دهۆک و دوو حاڵەت لە هەولێر بووە.