image


پەیامی کورد ... ٥٨ تووشبووی نوێی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان تۆمار کرا

 

وەزارەتی تەندروستی حكوومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، لەسەرەتای ڤایرۆسی كۆرۆناوە تائێستا زیاتر لە ٥٨  كەس تووشبوون و زیاتر لە 965 تووشبوون چاكبوونەوە.

 

وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێم رایدەگەیەنێت، لە ٢٤ كاتژمێری رابردوودا ٥٨ تووشبووی نوێی كۆرۆنا تۆماركراون (١٦ هەولێر، ٢١ سلێمانی، ١٣ دهۆك، ٨ گەرمیان)، ٩٥٦ تووشبووش چاكبوونەوە (٣٦٥ هەولێر، ١٧٣ سلێمانی، ٣٧٤ دهۆك، ٣٨ گەرمیان، ٤٢ ڕاپەڕین)، ١ تووشبووش لە گه‌رمیان گیانی لەدەستداوە.

 

بەپێی ئامارەكە كۆی تووشبوان گەیشتە ١٠٥ هەزار و ٦٠٨ كەس، ٩٣ هەزار و ٤٩٠ تووشبوو چاكبوونەوە و ٣ هەزار و ٤٥٦ تووشبووش گیانیان لەدەستداوە.