image

پەیامی کورد     ...    تەندرووستی هەرێمی کوردستان ئاماری نوێی تووشبووان و قوربانیانی کۆرۆنا بڵاو دەکاتەوە

وەزارەتی تەندرووستی هەرێم ئاماری نوێی تووشبوانی كۆرۆنای بڵاوكردەوە و رایگەیاند، لەماوەی ٢٤ كاتژمێر رابردوودا ٨٢٨ كەسی دیكە تووشی كۆرۆنا بوون.
لە راگەێندراوێكدا وەزارەتی تەندرووستی هەرێم رایگەیاند، لە دوێنێوە ٦٠٤٠ پشكنینی تایبەت بە كۆرۆنا ئەنجامدراوە، لە ئەنجامدا ٨٢٨ كەسی دیكەی تووشبووی كۆرۆنا دەسنیشانكراون.
راشیگەیاند، لەماوەی ٢٤ كاتژمێری رابردوودا ٢٥ كەسی دیكەی تووشبووی كۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە و ٤٤٠ هاوولاتی تووشبووش چاكبوونەتەوە. 
ئاماژەی بەوەشكردوە، تاكوو ئێستا لە هەرێم ٦٨ هەزار و ٨٧٢ كەس تووشی كۆرۆنا بوون، لەو ژمارەیەش ٤٠ هەزار و ١٠١ كەس چاكبونەتەوە و ٢٣١٤ هاووڵاتیش گیانیان لەدەستداوە.