image

پەیامی کورد     ...      تەندرووستی هەرێمی کوردستان ئاماری نوێی تووشبووان و قوربانیانی کۆرۆنا بڵاو دەکاتەوە

وەزارەتی تەندرووستی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لە دوێنێوە ٨٦٠ تووشبووی نوێی کۆرۆنا تۆمارکراون و ٢٦ کەسیش گیانیان لەدەستداوە و ٤٥٤ کەسیش چاکبوونەتەوە.

وەزارەتی تەندرووستی هەرێمی کوردستان لە راگەێندراوێکدا بڵاویکردەوە، لە دوێنێوە پێنج هەزار و نۆ پشکنینی کۆرۆنا کراون، کە هەزار و ٤٠٢ لە هەولێر، ٦٨٨ لە سلێمانی، ١٤٣ لە گەرمیان، دوو هەزار و ٧٤٦ لە دهۆک و ٣٠ پشکنین لە هەڵەبجە بوون، ٨٦٠ تووشبووی ڤیرووسەکە دەستنیشانکراون، کە ٣٣٠ لە هەولێر ١٠٩ لە سلێمانی، ٢٨ لە گەرمیان، ٣٨٣ لە دهۆک و ١٠ لە هەڵەبجە بوون.

ئاماژەی بەوەشکردوە، ٤٥٤ کەس چاکبوونەتەوە، کە ١٣٣ لە هەولێر، ١٧ لە سلێمانی، ٢٦ لە گەرمیان، ٢٥٨ لە دهۆک و ٢٠ لە هەڵەبجە بوون، ٢٦ کەسیش گیانیان لەدەستداوە، کە ٤ لە هەولێر، ٦ لە سلێمانی، ٢ لە راپەڕین، ١١ لە دهۆک بوون و ٣ کەس لە هەڵەبجە بون.
بەپێی ئامارەکانی وەزارەتی تەندرووستی، تا ئێستا ٦٠٠ هەزار و ٩٦٣ پشکنینی کۆرۆنا کراون، کە ٢١٥ هەزار و ٦١٤ لە هەولێر، ١٣٩ هەزار و ٦٦٣ لە سلێمانی، ٢٤٠ هەزار و ٤٧٦ لە دهۆک و پێنج هەزار و ٢١١ لە هەڵەبجە بوون، ٦٨ هەزار و ٤٤ کەس تووشی ڤیرووسەکە بوون، ٢٤ هەزار و ٥٤٣ کەس لە هەولێر، ٢٠ هەزار و ٩٧٠ لە سلێمانی، ٢٠ هەزار و ٢٣٠ لە دهۆک و دوو هەزار و ٣٠١ کەس لە هەڵەبجە بوون. 

هەر بەپێی ئامارەکان، تا ئێستا ٣٩ هەزار و ٦٦١ کەس چاکبوونەتەوە، کە ١٧ هەزار و ٨٣ کەس لە هەولێر، ١١ هەزار و ٤٥٨ کەس لە سلێمانی، هەشت هەزار و ٩٨١ کەس لە دهۆک، دوو هەزار و ١٣٩ کەس لە هەڵەبجە بوون، لە ئێستاشدا شەش هەزار و ٧٩٣ نەخۆش لە ژێر چارەسەردان، کە شەش هەزار و ٧٩٣ کەس لە هەولێر، هەشت هەزار و ٣٨٧ کەس لە سلێمانی، ١٠ هەزار و ٨٣٢ کەس لە دهۆک و ٨٢ کەس لە هەڵەبجەن، دوو هەزار و ٢٨٩ کەس گیانیان لەدەستداوە، ٦٦٧ کەس لە هەولێر، هەزار و ١٢٥ کەس لە سلێمانی، ٤١٧ کەس لە دهۆک و ٨٠ کەس لە هەڵەبجە.