
پەیامی کورد ... تەندرووستی هەرێمی کوردستان ئاماری نوێی تووشبووان و قوربانیانی کۆرۆنا بڵاو دەکاتەوە
وەزارەتی تەندرووستی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لە ٢٤ کاتژمێری رابردوودا ١٩٩ تووشبووی کۆرۆنا تۆمارکراون و ٩٧ تووشبووش چاکبوونەتەوە و ٦ کەسیش گیانیان لەدەستداوە.
وەزارەتی تەندرووستی هەرێمی کوردستان لەراگەێندراوێکدا بڵاویکردەوە، لە دوێنێوە ٥١٨٣ پشکنینی کۆرۆنا لە شارەکانی هەرێم کراون، ١٩٩ تووشبوو لە هەولێر تۆمارکراون، ٣٦ تووشبوو لە سلێمانی، ٥٠ تووشبوو لەدهۆک و سێ تووشبوو لە گەرمیان و یەک تووشبوو لە راپەڕین بوون.
ئاماژەی بەوەشکردوە، ٩٧ تووشبوو چاکبوونەتەوە، کە ٤٣ لە هەولێر، ٢٣ لە سلێمانی، ٢٧ تووشبوو لە دهۆک و چوار تووشبوو لە راپەڕین بوون، شەش کەسیش گیانیان لەدەستداوە، کە دوو کەس لە هەولێر، یەک کەس لە دهۆک و سێ کەس لە گەرمیان بوون.
بەپێی ئامارەکانی وەزارەتی تەندرووستی هەرێمی کوردستان، تا ئێستا ١٠٨٤٣٧ کەس تووشی کۆرۆنا بوون، ١٠٣٢٥٢ تووشبوو چاکبوونەتەوە و تا ئێستاش ١٦٦٦ کەس لەژێر چارەسەردان و ٣٥١٩ تووشبوو گیانیان لەدەستداوە.
کۆمێنتێك بنوسە: