image

پەیامی کورد     ...    تەندرووستی هەرێمی کوردستان ئاماری نوێی تووشبووان و قوربانیانی کۆرۆنا بڵاو دەکاتەوە

وەزارەتی تەندرووستی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لە ٢٤ کاتژمێری رابردوودا ٣٧٩ تووشبووی نوێی کۆرۆنا لەپارێزگاکانی هەرێم تۆمارکراون و ١٧ تووشبووش گیانیان لەدەستداوە، کۆی تووشبوانیش گەیشتە ٩٥ هەزار و ٢٣٥ کەس.

وەزارەتی تەندرووستی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە راگەێندراوێکدا بڵاویکردەوە، لە ٢٤ کاتژمێری رابردود ٥١٢٥ پشکنینی تایبەت بە کۆرۆنا لە پارێزگاکانی هەرێم کراون و لە ئەنجامدا ٣٧٩ تووشبووی پەتاکە تۆمارکراون کە زۆرترین ژمارەیان لە سنووری پارێزگای دهۆک بوون.

ئەوەش هاتووە، لەو ماوەیەدا ٣٩٢ کەس چاکبوونەتەوە و ١٧ تووشبووش گیانیان لەدەستداوە.
تائێستا لە هەرێمی کوردستان ٩٣ هەزار و ٢٣٥ کەس تووشی کۆرۆنا بوون، لەو ژمارەیەش ٥٩ هەزار و ٣٢ کەس چاکبوونەتەوە و ٣ هەزار و ٧٨ کەسیش گیانیان لەدەستداوە.