image


پەیامی کورد … ئۆتۆمبێلێکی پاسەوانی سنوور کرایە ئامانجی فڕۆکەکانی تورکیا

 

فرۆكە شەڕکەرەکانی توركیا، بۆردومانی ئۆتۆمبێلێكی سەربازی پاسەوانی سنووری عێراقیان كرد و لە ئەنجامدا چوار پاسەوانی سنور گیانیان لە دەست دا.

بەپێی ئەو زانیاریانەی كە سەرچاوە خۆجێیەکان بڵاویان کردووەتەوە، " نزیکە كاتژمێر ٤ی ئێوارەی ئەمڕۆ  ١١ی ئاب، فرۆكە شەڕکەرەکانی توركیا، بۆردومانی ئۆتۆمبێلێكی سەربازی پاسەوانی سنووری عێراقیان كردوەو بۆردومانەكە لە ناوەچەی (بێرمی دینداران) بووە".

هەربەپێی زانیارییەكان ئۆتۆمبێلێكی سەربازی بەتەواوەتی تێك شكاوە و چوار پاسەوانی سنوریش كوژراون و سەرجەمیان كوردن.
 

ئەوەش بڵاو كراوەتەوە " تیمەكەی پاسەوانی سنوور بۆ گفتوگۆ لەگەڵ پەكەكە چونەتە ئەو شوێنە و لەكاتی گەڕانەوەیاندا لەلایەن فڕۆكەیەكی بێ فڕۆكەوانی سوپای توركیاوە بۆردومان كراون.