image


پەیامی کورد ... تەقینەوەیەک لە عەفرین ڕووی دا

 

ئێوارەی ئەمڕۆ تەقینەوەیەکی بەهێز نێوەڕاستی شاری عەفرینی لە ڕۆژئاوای کوردستان هەژاند.

 

بەپێی ئەو زانیاریانەی کە بڵاو بوونەتەوە، ئێوارەی ڕۆژی دووشەممە ٢٦ی تەشرینی یەکەم، تەقیەنوەیەکی بەهێز لە شاری عەفرین و لە سەر ڕێگای جەندریسە ڕوویداوە. هێندێک سەرچاوە ڕایانگەیاندووە کە تەقینەوەکە بە هۆی ماتۆرسیکلێکی بومبڕێژکراوەوە بووە.

 

هەتا کاتی ئامادە کردنی ئەم هەواڵە، زانیارییەک لە سەر ژمارەی قوربانییەکانی تەقینەوەکە بڵاو نەبووەتەوە، بەڵام سەرچاوە خۆجێیەکان باسیان لەوە کردووە کە قوربانی هەبووە.