image


پەیامی کورد … تەقینەوەیەك لە عەفرین ڕویدا

 

ڕوانگەی سوری بۆ مافەكانی مرۆڤ ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٤ی شوبات بڵاویكردەوە، تەقینەوەكە بەیانی ئەمڕۆ لە شاری عەفرینی ژێر دەسەڵاتی هێزە سورییەكانی نزیك لە توركیا بەهۆی بۆمبێكی چێندراوەوە بووە و بەهۆیەوە لانیكەم سێ كەس برینداربوون، جگە لە زیانگەیاندنی بە ناوچەكە.

 

ڕۆژی پێشتریش تەقینەوەی بۆمبێكی چێندراو بووە هۆی كوژرانی كوڕ و كچێكی شارەكە، لەمیانەی ئامادەكردنی بۆمبەكە لەنێو ماڵەكەیاندا.

 

بەپێی ڕوانگەی سوری لەنێو ماڵەكەدا مادەی خامی تەقینەوە، كە بۆ دروستكردنی بۆمبی چێندراو بەكاردەهێنرێت، دۆزراوەتەوە.